نه‌وا
سه‌رایای عاشورا، كه باڵی سه‌ربازیی ره‌وتی حیكمه-یه و سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبییه، به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پارێزگاری نه‌جه‌ف و په‌رله‌مانتارێك تۆمارده‌كات، دا‌واشیان لێده‌كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشی سه‌ر مه‌زارگه‌ی حه‌كیم ئاشكرابكرێن.
سه‌رایای عاشورا-ی سه‌ر به ره‌وتی حیكمه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه له لێدوانی لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف و عه‌دنان زه‌رفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق ده‌گرێت له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌زارگه‌ی حه‌كیم و قسه‌كردن له‌سه‌ر بوونی هێزی چه‌كداری له‌ناو مه‌زارگه‌كه و ئه‌و لێدوانانه به ناراست و نابه‌رپرسانه وه‌سفده‌كات.
سه‌رایای عاشورا پێشی وایه ئه‌و لێدوانانه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف و په‌رله‌مانتاره‌كه، یان خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتیی، یان ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه و ده‌یه‌وێت وێنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناشرین بكات، بۆیه داوایان لێده‌كات ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن، كه له پشت هێرشكردنه سه‌ر مه‌زاری محه‌مه‌د باقر حه‌كیم-ن له نه‌جه‌ف.
باڵی سه‌ربازیی ره‌وتی حیكمه دوپاتیشی كردۆته‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف و عه‌دنان زه‌رفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق تۆمارده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی بێ بوونی به‌ڵگه، سه‌رایای عاشورایان تۆمه‌تباركردووه به ئه‌نجامدانی تاوان.