نه‌وا-لاڤه كورده
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بۆ له‌مه‌ودوا كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نها به حه‌وت شوێن ده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆی سلێمانیش ئاشكرایده‌كات ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌ت به‌وانه دراوه، كه زیاده‌ڕۆییان كردوه.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وا وتی "وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردنی كاره‌با و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به فه‌رمانی وزاریی و وه‌زیری كاره‌با ژماره‌ی 341 كه له رۆژی 28-11-2019 ده‌رچووه بڕیاری دا كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نها بۆ حه‌وت شوێن هه‌بێت (نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو، بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم، فڕۆكه‌خانه‌كان، فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی، گرتوخانه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه سنوریه‌كان)، به‌ده‌ر له‌و حه‌وت شوێنه كاره‌بای به‌رده‌وام به هیچ شوێن و ماڵێك نادرێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا دیار باجه‌لانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ له سلێمانی وتی "لیژنه‌یه‌كمان دروستكردوه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانمان كردوه بۆ تێستكردنی پێوه‌ره‌كان و چێككردنی ئه‌وه‌ی چه‌ند قه‌رزیان له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها به بڕیارێك ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان هه‌یه و كاره‌بایان به چه‌تاڵ راكێشاوه، سه‌ردانی فه‌رمانگه بكه‌ن و ئه‌وانه‌شی تائێستا كاره‌بایان بۆ رانه‌كێشراوه مامه‌ڵه‌یان بۆ بكرێت و بكرێنه هاوبه‌ش".