نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باس له‌وه‌ده‌كات به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، عێراق و لوبنان پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی تاران له ناوخۆ و ناوچه‌كه له‌ق بوون.
بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابردووی لوبنان و عێراقدا هه‌یه و ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ له‌قبوونی كۆڵه‌كه و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تاران له ناوخۆی وڵاته‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وتیشی، سه‌رباری ئه‌و دۆخه حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌كیه‌كه‌ی و پێویسته له رێگه‌ی چڕتركردنه‌وه‌ی فشار و سزاكانه‌وه به‌ره‌نگاری ببنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێزانینی خۆی بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكاش ده‌ربڕی به هۆی توندكردنه‌وه گه‌مارۆكان له‌سه‌ر حكومه‌تی ئێران.