نه‌وا
جارێكى دیكه چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌وه‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوره‌كانى خانه‌قین و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبون و دووانى دیكه برینداربون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید ئومێد مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌لار به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى وتوه "چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گوندی ده‌ككه‌ی نێوان كوڵه‌جۆ و خۆرئاوای خانه‌قین، شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا، به‌ڵام په‌لاماره‌كه‌یان پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و تێك‌شكێنران".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى شه‌هید و برینداریش له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا، وتویه‌تی "سێ شه‌هیدو دوو بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار".
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌لار باسى له‌وه‌كرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه داعش فشاره‌كانی بۆ سه‌ر سنوره‌كانی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ زیاتر كردوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سه‌نگه‌ره‌كانیان زیاتر تۆكمه كردوه.
لاى خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتوه "خه‌ڵكی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان و له‌ناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان، داواش له هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كۆمه‌ك و پشتگیری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر و چڕتربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگه له په‌ره‌سه‌ندن و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و هێزه تیرۆریستییه بگیرێت".