وەزارەتی كارەبا: بەڵگەیەك نیە كە هۆكاری سوتانی بازاڕەكەی هەولێر كارەبا بوبێت

پێش 2 هەفتە

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە كە ئاگرەكەی قەیسەری هەولێر بەهۆی كارەباوە بوبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەسەر فەرمانی وەزیری كارەبا لیژنەی لێكۆڵینەوەی روداوە نەخوازراوەكانی وەزارەتی كارەبا، بەسەرپەرشتی حسێن حەمەد قادر راوێژكاری وەزارەت سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان كرد.
راشیگەیاندوە، دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەردەستدا نەبو بەوەی كە هۆكاری سوتانەكە پەیوەندی بە كارەباوە هەبێت، لیژنەكەش هەماهەنگی و هاوكاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەكانی لێكۆڵینەوەو لایەنە پەیوەندارەكانی پارێزگای هەولێر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group