پێنجشەممە موچەی لیواكانی پیادەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

پێش 2 هەفتە

هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجام داون و بانكەكانی ئاگاداركردونەتەوە كە رۆژی پێنجشەممە 9-5 موچەی مانگی(4)ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.
تائێستا بەهۆی یەكلایی نەبونەوەی هەژماری من و تەوتینی بەغدادا، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتوە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پەرلەمانتارێكی عیراق بڵاویكردۆتەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە تاكو پرۆسەی تەوتین دەستپێنەكات موچەی فەرمانبەران نانێرن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group