بەهۆی ئاگرەكەی هەولێرەوە 132 كەس بریندار بون

پێش 2 هەفتە

لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد كە  لەسوتانی بازاڕی قەیسەریدا 132 كەس بریندار بون.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر كەوتەوە، دەمودەست تیمەكانی (بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان گەیشتنە شوێنی روداوەكەو بە هەوڵی ئەفسەرو كارمەندانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكرێت.
راشیگەیاندوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە لیژنەیەكی تایبەت بە خەمڵاندنی زیانەكان پێكهێنراو بەپێی دواین ئامار لەكۆی زیاتر لە 4 هەزار دوكان، 227 یان و 7 كۆگای بچوكی بازاڕەكە سوتان و زیانیان پێگەیشتوە، دوای خەمڵاندنی زەرو زیانەكانیش دەست بە پاككردنەوەی تەواوی بازاڕەكە كراوە.
پارێزگای هەولێر راشیگەیاندوە، روداوەكە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغیەكی زۆری هاوڵاتیان لە شوێنی روداوەكە 132 كەس لە ئەفەسەرو كارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، كاسبكارو هاوڵاتی، بریندار بون و بەشێكیشیان بە هۆی دوكەڵی ئاگرەكەوە تەندروستیان تێكچوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group