شینكه‌ر: قاسم سوله‌یمانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق له‌ به‌غدایه‌

07/12/2019 جیهان

نه‌وا
ده‌یڤد شینكه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق له‌ به‌غدایه‌".
ده‌یڤد شینكه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه‌ و عه‌ره‌بیه‌ حه‌ده‌س رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌ستوه‌رناداته‌ كاروباری ناوخۆیی عیراق و لوبنان و بڕیار له‌وه‌ نادات كێ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ئێرانه‌ ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و میلیشیا و گروپی تیرۆریستی له‌و دوو وڵاته‌دا دروستده‌كات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق له‌ به‌غدایه‌، ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه‌.
وتیشی "سوله‌یمانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی شكاندوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت لێی، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ عیراقدا سوله‌یمانی ده‌ستگیربكات و پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق ئه‌و كاره‌ بكات و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێ بكات".
شینكه‌ر سزادانی 4 به‌رپرسه‌ عیراقییه‌كه‌شی به‌ په‌یام بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عیراق و ئێران وه‌سفكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group