دواجار گاریس بەیڵ ریكۆردێكی خۆی شكاند

07/12/2019 وەرزش

نەوا
گاریس بەیڵی وێڵزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ریكۆردێكی پێشوی خۆی لە ژمارەی پێكاندا شكاند، كە پێشتر لە ریزی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیدا تۆماری كردبو.
لەوەتەی لە ساڵی 2013وە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كردوە، گاریس بەیڵ تائێستا 25 جار توشی پێكان بوە، بەڵام پێشتر لە 6 ساڵ یاریكردنی بۆ تۆتنهام توشی پێكان ببو.
لەوبارەیەشەوە رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، جگە لە پێكانەكانی بەیڵ لە ریزی تۆتنهام، چەند جارێكیش بەهۆی نەخۆشییەوە یاری نەكردوە، بە جۆرێك لە 323 یاریدا، 203 یاری ئامادەبوە. وەرزی 2007-2008یش خراپترینی بوە لە یانە لەندەنییەكەدا، كە 12 یاری تەنها ئامادەبونی هەبوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا، چونكە بە هۆی شكان لە پێیەكیدا لە یاریگاكانی دابڕی.
لەئێستاشدا رانی چەپی توشی پێكان بوە، هەم لە خولی تۆپی پێی ئیسپانی هەم لە چامپیۆنز لیگی دورخستوەتەوە، قاچی چەپیشی زۆرترین جار توشی پێكان بوە، كە تەنها لە ریزی ریاڵ مەدرید 10 جار پێكانی توشبوە و تائێستاش 90 لە 90 یاری یانەی شاهانە دابڕاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group