نه‌وا
به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكور ره‌خنه له دوایین لێدوانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت له‌باره‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌وه لێدوانی پیاوێكی پیره".
كیم جۆنگ شول جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كۆریای باكور رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام بێت له لێدوانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی، كیم جۆنگ ئون-ی سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه‌یان ناچاره بۆچونی خۆی بگۆڕێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆریای باكور ره‌خنه‌شی له دوا لێدوانی دۆناڵد ترامپ گرت له‌باره‌ی كیم جۆنگ ئون-ه‌وه و به بێهیواكه‌ر و لێدوانی پیاوێكی پیر وه‌سفیكرد.
دوای ئه‌وه‌ی پیۆنگ یانگ رایگه‌یاند، چیتر دۆسێی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن نه‌ماوه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌وه وتی "ئه‌گه‌ر كیم جۆنگ ئون به‌شێوه‌یه‌كی شه‌ڕه‌نگێزانه مامه‌ڵه بكات و رێككه‌وتنی نێوانیان بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌موو شتێك له‌ده‌ستده‌دات.