دوو منداڵە ونبوەكەی ناحیەی رزگاری لە سلێمانی دۆزرانەوە

13/12/2019

نەوا
ئەو دو منداڵەی لەناحیەی ڕزگاری ونبون، لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانییەوە دۆزرانەوەو ڕادەستی‌ كەسوكاریان كرانەوە
لەو بارەوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، رۆژی پێنج شەممە لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار دو منداڵ بەمەبەستی ڕۆشتن بۆقوتابخانە لەماڵ چونە دەرەوەو بێسەروشوێن بون، دوای‌ ئاگادار كردنەوەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، توانرا دو منداڵەكە لەناو پرۆژەی‌ گەشتیاریی‌ چاڤیلاند لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانییەوە بدۆزرێنەوە و ڕادەستی‌ كەسوكاریان كرانەوە.
لای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوەی ورد كردوە، كە ئایا ئەم منداڵانە خۆیان ڕۆشتوون یان لەلایەن كەسێكەوە براون، باسی لەوەشكردووە، لەڕێگەی كامیرای چاودێەوە زانیاری لەسەر حاڵەتەكە كۆكراوەتەوەو دواتر دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group