ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كوشتاری ئەرمەنیەكانی بە جینۆساید ناساند

13/12/2019 جیهان

نەوا
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كوشتاری ئەرمەنیەكانی لە سەرەتای سەدەی 20 و لەسەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند.
لە بڕیارنامەیەكدا، كە بە زۆرینەی دەنگ لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پەسەند كرا، هاتووە، دەوڵەتی عوسمانی لەساڵانی سەرەتای سەدەی رابردوو ئەرمەنیەكانی جینۆساید كردوە.
پێشتریش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە دەنگی 451 ئەندام كوشتاری ئەرمەنیەكانی لەلایەن عوسمانیەوە بە جینۆساید ناساندبوو.
ئیدارەی ئەمریكا و خودی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەو وڵاتە دژی بە جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئەرمەنیەكانن و كۆماریەكانیش كە زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستەوەیە چەند جارێك رێگریان لە پەسەند كردنی بڕیارەكە كردبوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group