دیدارێك بۆ خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و ئوردن بەڕێوەچو

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر رێوڕەسمی دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و ئوردن بەڕێوەچو.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رێوڕەسمی دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناكردنی ئایندە لەرێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) رایگەیاندوە، پێشخستن و پەرەپێدانی خوێندن و ناوەند و دامەزراوە ئەكادیمییەكانمان یەكێكە لە كارە لە پێشیەكانمان و دەمانەوێت زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان لە ئاستی پێشكەوتنە خێراكانی ئەم سەردەمەدا بن و ببنە یارمەتیدەری پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوریمان.
باسی لەوەشكردوە، پێویستە زانكۆكانمان هاوكار و یارمەتیدەرمان بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانەكان كە روبەڕومان دەبنەوەو لە رێگەی پلان و نەخشەڕێگەیەكی زانستییانەوە، لەڕوی سامانی مرۆیی و ماددییەوە هیچمان لەو كۆمەڵگەیانە كەمتر نییە و تەنیا بارودۆخێكی ئارام و سەقامگیر بۆ ئەوەی لە ئاست پێشكەوتنەكانی سەردەمدا بین، كێشە و قەیرانەكان ساردمان ناكەنەوە لەوەی بایەخ و گرنگییەكی تەواو بە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی خوێندن بدەین. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group