نه‌وا
شه‌وی ڕابڕدوو ھێزێكی تایبه‌تی له ناوچه‌ی كاشێی دھۆك جێگیر كرا و رۆژی پێنج شه‌ممه رێگه نه‌درا ھیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت كار بكات.
محه‌مه‌د تاهر به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی دھۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه: "پێشتر بڕیار بوو ھه‌موو پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخرێن و مه‌رجی نوێش بۆ پاڵاوگه‌كانی مۆڵه‌تیان ھه‌یه ده‌ربچێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی زۆری لێ كه‌وته‌وه به‌ھۆی پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌وه شه‌وی رابردوو ھێزێكی تایبه‌ت له ناوچه‌ی كاشێی دھۆك جێگیر كراوه و رۆژی پێنجشه‌ممه رێگه نه‌درا ھیچ پاڵاوگه‌یه‌ك كار بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی دھۆك وتیشی: "ئه‌و ھێزه سه‌ر به حكومه‌ته و به فه‌رمانی حكوومه‌ت ھاتوونه‌ته ناوچه‌ی كاشێ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له كاركردنی ئه‌و پاڵاوگانه‌ی به نایاسایی كار ده‌كه‌ن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی پیسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆ ھاووڵاتیانی دھۆك".
تاھر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "ئه‌مڕۆ ئێمه سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری كاشێمان كرد و جگه له یه‌ك پاڵاوگه، ھیچ پاڵاوگه‌یه‌ك كاری نه‌ده‌كرد و ھه‌موویان داخراون، ھێزه تایبه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تیش له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه".
محه‌مه‌د تاھر جه‌ختی كرده‌وه: "پاڵاوگه‌كان زیانێكی زۆریان بۆ ژینگه و مرۆڤه‌كان ھه‌یه، چونكه ته‌نیا پاشه‌ڕۆی پاڵاوگه‌كانی كاشێ له تاقیكردنه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رچووه، كه زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی".