جومانە غەلای: هیچ بڕیارێكی فەرمی لەبارەی راگرتنی هەڵبژاردن نییە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، بە فەرمی هیچ بڕیارێك لەبارەی راگرتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە و كۆمیسیۆن بەردەوامە لە كارەكانی.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەردەوامە و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سیاسی نییە و كارە هونەرییەكانی خۆی جێبەجێ دەكات، هیچ بڕیارێكیش لەبارەی راگرتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە نییە و كۆمیسیۆن لە كارەكانی خۆی بەردەوامە.
باسی لەوەشكردوە، كاردەكەین بۆ ئەوەی لە داهاتودا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاخەزی دەنگدان چاپ بكرێت چونكە لەم قۆناغەی ئێستادا چاپ نەكراوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group