هەفتەی داهاتوو دو لیوای هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق دەست بەكاردەبن

پێش 2 هەفتە
نەوا-
بڕیارە هەفتەی داهاتو دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق دەست بەكاربن، راوێژكارێكی سەربازییش دەڵێت، دەبێتە فاكتەرێك بۆ سەقامگیری ناوچە كوردستانیەكان.
بابەكر زێباری راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، ئەو دوو لیوایە دروستكراون بۆئەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە لە ناوچە كوردستانیەكان پڕبكرێنەوە لە خازر تا دەگاتە كەركوك و خانەقین، بۆیە ئەمە هێزێكی گەورە دەبێت بۆ نەهێشتنی داعش لەو ناوچانە لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق، هەرچەندە هێڵی بەرگری عیراق وەكو هێڵی بەرگری هێزی پێشمەرگە بەهێز نیە، بەڵام ئەمە دەبێتە هێڵێكی بەرگری دیكەی پێشەوە بۆ هێزی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان.
بابەكر زێباری راشیگەیاندوە: ئەو دوو لیوایە سودی بۆ كورد دەبێت بەهۆی ئەوەی لەو ناوچانە زۆرینەی كوردن و دەتوانن پارێزگاری لە كورد بكەن، لە هەردوو لیوا پۆستی باڵایان دەبێت و ئەو عەرەبانەی لەناو لیواكەشدا هەن  هاوكارن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەدا.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group