داوا دەكرێت شوێنی خۆراكی بەسەرچو لە كۆگا و ماركێتەكان جیا بكرێتەوە

پێش 2 هەفتە
نەوا-
لەپێناو جیاكردنەوەی خۆراك و شمەكی بەسەرچوانەی لە ماركێت و كۆگاكاندا ،قائیماقمیەتی سلێمانی داوا دەكات شوێنی تایبەتیان بۆدروستبكرێت و لێی بنوسرێت بۆ فرۆشتن نییە.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هۆشداری دەدەینە هەمو ماركێت و كۆگایەك كە پێویستە شوێنێكی تایبەت بە خۆراكی بەسەرچویان هەبێت و داوا دەكەین شوێنیان بۆدروستبكرێت و لێی بنوسرێت بۆ فرۆشتن نییە.
جەمال محەمەد سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان باس لەوەدەكات، لە هەمو سەردان و بەدواداچونەكاندا ئاگاداریمان داوە بە كۆگاو فرۆشگاكان كە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن و بەشی زۆریان پابەند بون، پێویستە ئەو شوێنە جیاكراوەیە تەنها خۆراك و شمەكی ماوەبەسەرچو و خراپبوی تێدا بێت و لێی نوسرابێت بۆ فرۆشتن نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هۆشداری دەدەینە خاوەنی ماركێت و فرۆشگاو كۆگاكان و لە هەر شوێنێكدا خواردن و شمەكی خراپ و بەسەرچو لەلایەن لیژنەكانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەكرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەكرێت، هەر ماركێت یان كۆگاو كارگەیەك ئەگەر شمەك و خواردنی ماوەبەسەرچوی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكاتەوە تا بۆی لەناو ببرێت.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group