ترامپ بودجەی بەرگریی 2020ی ئەمریكای پەسەندكرد و تیایدا سزای توركیا دراوە

21/12/2019 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2020 واژۆكرد، تیایدا هەندێك سزا بەسەر توركیادا سەپێنراون، بودجەش بۆ كردنەوەی بەشی "هێزی گەردونی" تەرخانكراوە.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پیران بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی داهاتوو پەسەندكرد و ناردی بۆ دۆناڵد ترامپ، ناوبراویش واژۆی لەسەر بودجەكە كرد، كە بڕەكەی 738 ملیار دۆلارە.
ئەوەی لە بودجە پەسەندكراوەكەدا جێی سەرنجە، ئەوەیە كە لە یاسای بودجەكەدا سزا بەسەر توركیادا سەپێنراوە بە رادەستنەكردنی فرۆكەی ئێف-35 بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی ئێس-400 لە روسیا، هەروەها بودجە تەرخانكراوە بۆ كردنەوەی بەشێكی تایبەت بەناوی "هێزی گەردونی" لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، كە تایبەت دەبێت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی بۆشایی ئاسمان، هاوكات بودجە بۆ دروستكردنی دیواری نێوان ئەمریكا و مەكسیك تەرخانكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group