لە خاڵێكی پشكنینی ئەمنی ساختەدا شەش كەس كوژران

27/12/2019 عێراق

نەوا
چەكدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین لە خاڵێكی پشكنینی ساختەدا شەش هاوڵاتی مەدەنیان كوشت.
لەو بارەوە نەقیب نوعمان جبوری ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین رایگەیاند،  چەكدارانی داعش خاڵێكی پشكنینی ئەمنیی ساختەیان لە نزیك ناحییەی عەلەم لەسەر رێگەی نێوان شاری تكریت-ی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای كەركوك، دانا و رێگرییان لە سێ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی كردوە و شەش كەسیان كوشتوە كە لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا بون.
بەوتەی ئەفسەرەكەی پۆلیس، دوای روداوەكە چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون.
رۆژی چوارشەممەی رابردو، چەكدارانی رێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك سێ هاوڵاتییان رفاند و دوای چەند كاتژمێرێك ئەو هاولاتیانەیان كوشت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group