فینلەندا هێزەكانی لە باشوری عێراقەوە بۆ هەرێم دەگوازێتەوە

27/12/2019 عێراق

نەوا
فینلەندا بڕیاریدا كۆتایی بە ئەركی هێزەكانیان لە عێراق بهێنێت و بیانگوازێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لەبەیاننامەیەكدا سوپای فینلەندا رایگەیاندوە، سوپای وڵاتەكەیان ساڵی 2020 كۆتایی بە ئەركی هێزەكانیان لە عێراق دەهێنێت و سەرجەمیان بۆ شاری هەولێر دەگوازرێنەوە.
رونیشیكردۆتەوە، هێزەكانی فینلەندا كۆتایی بە مەشق و راهێنان بە هێزەكانی عێراق دەهێنن و دوای گواستنەوەیان بۆ شاری هەولێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەگەڵ ئەو تیمەیان كە لە كوردستانن درێژە بە ئەركەكانیان بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەكان دەدەن.
نزیكەی 80 سەربازی سوپای فینلەندا لە عێراقن و ئەركیان مەشق و راهێنانە بە هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group