نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشی شاره‌كه ده‌دات و به‌پێی ئامارێكیش كۆچكردنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ كه‌ركوك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتویه‌تی "چوار هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب له ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقه‌وه هاتون بۆ كه‌ركوك و كارتی نیشتمانی‌یان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌وانی دیكه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌وه هاتوونه‌ته‌وه ژووره‌وه، كه كاتی خۆی بۆیان نه‌بوو له كه‌ركووك نیشته‌جێ بن، بۆیه ئێستا هه‌تا دێت ژماره‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ شاره‌كه زیاتر ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "له ماوه‌ی ساڵی 2019دا، هه‌زار و 688 رووداوی ئه‌منی روویان داوه كه 332 كه‌س له هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته قوربانی، جیا له‌وه‌ی جووڵه‌ی داعش به چالاكانه ده‌ستی پێ كردووه، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017شه‌وه 25 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراقه‌وه هاورده‌ی كه‌ركوك كراون."