باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران ئازادكرا

12/01/2020 جیهان

نەوا
بە تۆمەتی هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندان، هێزە ئەمنییەكانی ئێران بۆ چەند كاتژمێرێك باڵیۆزی بەریتانیا-یان لەو وڵاتە دەستگیركرد.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ لەبەردەم زانكۆی ئەمیر كەبیر لە تارانی پایتەخت، رۆب ماكایەر باڵیۆزی بەریتانیا لەناو خۆپیشاندانەكاندا بووە و وێنەی خۆپیشاندەرانی گرتووە، بۆیە هێزە ئەمنییەكان بۆ چەند كاژێرێك دەستگیریانكردووە و دواتر ئازادكراوە.
بەشێك لە میدیا ئێرانییەكان دەڵێن، ماكایەر تەنها بەهۆی ئەوەی لەناو خۆپیشاندانەكاندا بووە و وێنەی گرتووە، بۆیە دەستگیركراوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردوەتەوە، باڵیۆزەكەی بەریتانیا بەتۆمەتی هاندانی خەڵكی بۆ خۆپیشاندان دەستگیركراوە و ئەمڕۆش دووبارە بانگدەكرێتەوە بۆ لێپرسینەوەی زیاتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group