دهۆك: چوار كەس بەهۆی ئەنفلۆنزای وەرزیی گیانیان لەدەستداوە

13/01/2020

نەوا
لە سنوری پارێزگای دهۆك چوار كەس بەهۆی توشبون بە ئەنفلۆنزای وەرزیی H1N1 گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە سیروان محەمەد بەڕێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆك لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایكرد، تا ئێستا 67 حاڵەتی توشبوی ئەنفلۆنزای وەرزیی تۆماركراون و بەو هۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، لەو حاڵەتانەی توشبون بە ئەنفلۆنزای وەرزیی، 24 حاڵەتیان وەكو توشبو بە ئەنفلۆنزای وەرزیی H1N1 تۆماركراون و سەرجەمیان لە هەولێر پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
دوێنێ شاندێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (WHO) لە هەرێمی كوردستان بون و هاوكاریی هەرێم دەكەن لە بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزیی H1N1.
لە پرێس كۆنفرانسێكیشدا دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم دڵنیایی دا، كە بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزیی H1N1 لە هەرێمی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵدایە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group