نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدولڵاـ هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگرییان له مافی خه‌ڵكی كوردستان كردووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ریان.
مژده مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به ڕادیۆی نه‌وای ڕاگه‌یاند ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، كه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه‌یاسای چاكسازی بوو تایبه‌ت به خانه‌نشینی پله باڵاكان، بۆیه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌رگرییان كرد و پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داگرت كه خانه‌نشینی پله باڵاكان هه‌ڵوه‌شێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و خانه‌نشینه پله نزمه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی پارتی به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه بۆیه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ. به‌وهۆیه‌شه‌وه لێماندراوه و دانیشتنی په‌رله‌مانیش تێكچوو.
هه‌روه‌ها وتی: به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌گه‌ر بشیان كوژن ده‌ست له مافی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵناگرن.
به‌هۆی گرژیه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و دواتر سه‌ر له نوێ ده‌ست به گفتوگۆكان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كرایه‌وه.