داشكاندن بۆ خاوەن مۆڵەت و كرێچی پرۆژە گەشتیارییەكان دەكرێت

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بەرێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لە پێناو ئاسانكاری بۆ خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەكان و كرێچی پرۆژە گەشتیارییەكان و پەرەپێدانی سێكتەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، داشكاندنێك راگەیەنرا.
شاناز عامر بەدران بەرێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو ئاسانكاری بۆ خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەكان و كرێچی پرۆژە گەشتیارییەكان و پەرەپێدانی سێكتەری گەشتیاری لە هەرێم وە ئاماژە بە گشتاندنی دەستەی گەشت وگوزار/بەرێوەبەرایەتی كارگێری وسەرچاوە مرۆیییەكان پاڵپشت بە بڕیاڕی ژمارە 247ی ئەنجومەنی وەزیران و نوسراوی وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار، بڕیاردرا بە داشكاندنی رێژەی %20  بكرێت بۆ:-
1- رسوماتی پیشەیی گەشتوگوزار
2- لێخۆش بون لە قەرزە كەڵەكەبوەكانی سەر هاوڵاتیان بە سودی دواكەوتنەوە 
3- كرێی ساڵانەی كرێچیەكانی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار
بڕیاردراوە تا تاكاتی ئاسایی بونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی ئێستا لە هەرێمی كوردستان و ئەم گشتاندنە لە رێكەوتی 8-4ـەوە جێبەجێ دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group