زانیاری لەسەر یەختە نقومبوەكەی یۆنان ئاشكرادەكرێت

14/01/2020 جیهان

نەوا-لاڤە كوردە 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 11-1-2020، یەختێك بە 50 سەرنشینەوە لەدەریای ئایۆنی نزیك دوورگەی پاكسوسی یۆنان ژێرئاوكەوت و نوێنەری دەزگای لوتكەش بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە توركیا دەڵێت "تائێستا 12 تەرم دۆزراونەتەوە".
كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە لە توركیا بۆ رادیۆ نەوا وتی "لە یەختە نقومبوەكەدا 12 تەرم دۆزراونەتەوە و 17یان بێسەروشوێنن و 19 كەسیان بێهۆشن و لە نەخۆشخانە كەوتون، دوو كەسیشیان رزگاریان  بوە و باری تەندروستییان جێگیرە".
دەربارەی ئەوەی چەند كوردیان تێدایە؟ كوردە یەشار وتی "هەموویان عیراقی و كوردن و زۆرینەیان خەڵكی رانیە و قەڵادزێن، كەسوكاریان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ من و ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە، ئەمڕۆ نوێنەری دەزگاكە لە یۆنان لەسەر ئامارەكە زانیاری تەواو دەدات".
بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەكانیش ئاشكرایكرد، پێچەوانەی ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا مافی مرۆڤ رەچاو دەكرێت لە یۆنان مانگێكی پێدەچێت بۆ دانەوە و گەڕاندنەوەی تەرمەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group