سەربازێكی دانیماركی باسی هێرشەكەی ئێران بۆسەر "عەین ئەلئەسەد" دەكات

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا
سەربازێكی دانیماركی، كە لەشەوی بۆردومانی ئێران بۆسەر سەربازگەی "عەین ئەلئەسەد"ی عیراق لەوێ بوە دەڵێت "ئەستەمە وەسفی بكەین و ئازارمان دەچەشت، چونكە نەماندەتوانی هیچ بكەین".
ئەو سەربازە دانیماركیە لە وەسفی هێرشەكەدا بۆ پەیامنێرێكی دانیماركی وتویەتی "ئای خودایە... ئەستەمە بتوانیت وەسفی بكەین، ئەو هۆڵەی خۆمان تێدا شاردبوەوە، دەلەرزیەوە كاتێك موشەكەكان دەكەوتنە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، سەربازەكان دەیانزانی هیچیان بۆ ناكرێت، بۆیە هەستیان بەئازار دەكرد، كاتێك هێرشەكەش تەواوبو چوینە دەرەوە و بینیمان چۆن موشەكەكان چاڵیان دروستكردبو بەهێندەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەبون.
ئەو سەربازە دانیماركییە رونیشیكردوەتەوە، سەربازەكان سەریان سوڕمابو، كە موشەكەكان نەكەوتونەتە سەر سەریان، چونكە نزیكترینیان 300 پێ لێیانەوە دوربوە، دوای هێرشەكەش گوازراونەتەوە كوێت، چونكە توشی بارودۆخێك بون، كە ئامادەنەبون بۆی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group