دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم كەمدەكرێتەوە

14/01/2020

نەوا
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە دەوامی رۆژانەی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوەی كاتژمێرێك كەمبكرێتەوە.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتەكە، كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر كراوە، ئاماژە بە بڕیارەكەی وەزارەت دراوە بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان.
لە فەرمانەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو فەرمانە لە 8ی كانوونی دووەمی 2020 جێبەجێ‌ دەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group