نه‌وا
له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی یه‌كگرتووی خانه‌نشینی داده‌نرێت و چیتر كار به‌و یاسا جیاوازانه‌ی خانه‌نشینی ناكرێت، كه ئێستا هه‌ن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا یاسایه‌كی یه‌كگرتووی خانه‌نشینی داده‌نێت و سه‌رجه‌م سیستمی خانه‌نشینی رێكده‌خاته‌وه، له‌كاتێكدا ئێستا 12 یاسای جیاواز بۆ خانه‌نشینیی چین و توێژه جیاوازه‌كان هه‌ن.
وتیشی "به‌پێی یاسا نوێیه‌كه، له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌باڵایه‌كه‌وه تا كارگوزار و خزمه‌تگوزار و مامۆستایه‌كی زانكۆ، به‌یه‌ك سیستم خانه‌نشین ده‌كرێن و دادپه‌روه‌ریی تێدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكرد، له پرۆژه‌یاسای چاكسازیدا ماده‌یه‌ك جێگیركراوه، كه هه‌ر پاره‌یه‌ك له پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینییان هه‌یه، هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژمارێكی بانكییان بۆ ده‌كرێته‌وه و پاشه‌كه‌وتی موچه و ئه‌و ئیستحقاقاتانه‌ی هه‌یانه ده‌خرێنه ئه‌و هه‌ژماره بانكییه‌وه.