نه‌وا
سێ وڵاتی ئه‌وروپی هۆشداری ده‌ده‌نه به‌رپرسانی ئێران له باره‌ی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و وڵاته به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه سێ وڵاتی به‌شدارن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ تاران، داوا له به‌رپرسانی ئێران ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ندیه‌كانیان به‌و رێككه‌وتنه.
راشیگەیاندووە، هیچ چارەیەكیان نەماوە جگە لە پەنابردن بۆ میكانیزمی یەكلاییكردنەوەی كێشەكان كە بە قۆناغی "پەلەپیتكە" ناسراوە، كە ئەوەش رێگە بۆ گەڕانەوەی سزاكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەر ئێران خۆش دەكات.
وڵاتانی ئه‌وروپی له هه‌مان كاتدا جه‌ختیشیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له ئێستادا نابنه به‌شێك له‌و سزا یه‌ك لایه‌نانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران، به‌رپرسانی تاران رایانگه‌یاند، قۆناغ به قۆناغ پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵده‌په‌سێرن و هه‌فته‌ی رابردووش پێنجه‌م و كۆتا هه‌نگاویان به‌و ئاراسته‌یه هه‌ڵگرت.