نه‌وا
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پشتوانی خۆی بۆ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ربڕی، كه داوای كردبوو خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت.
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌تویتێكدا رایگه‌یاندووه، "پشتیوانی داواكارییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی یه‌ك ملیۆنی به ئامانجی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق".
عامری داوا له‌لایه‌نگرانی ده‌كات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازانه به‌رامبه‌ر بونی ئه‌مریكا و پێشێلكارییه‌كانی به‌رپا بكه‌ن.
رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا به ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بییانییه‌كان له عێراق و هاوكات حكومه‌تی عێراقی راسپارد رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و هاوپه‌یمانان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ته‌نها په‌رله‌مانتاره شیعیه‌كان ئاماده‌بوون و په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد