نه‌وا
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاو و ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ له 20 كاتژمێره‌وه بۆته 17 كاتژمێر و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ته و به‌رده‌وام ده‌بین له داواكاری زیادكردنی بڕه‌كه‌ی".
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك له فه‌یسبوكه‌وه نوسیویه‌تی "به هه‌قی خۆمانی ده‌زانین 20 كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا كاره‌بامان هه‌بێت، كه ئێستا 17 كاتژمێره، واته كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت ئه‌وه‌یه سێ كاتژمێر كاره‌بای لێ كه‌م كردوینه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له داواكاری ئه‌وه‌ی به هه‌قی خۆمانی ده‌زانین".
ده‌شڵێت "رۆژانه له كاتژمێر 12:00ی شه‌و تا 5:00ی ئێواره‌ی سبه‌ینێ كاره‌با ناوبه‌ناو ده‌بڕێت و خه‌ڵكی به‌ته‌واوی بێزاركردوه، به‌ڵام ئه‌وه تاوانی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو تاوانی هاوشاری و دراوسێ و خه‌ڵكی چوارده‌وری خۆمانه، كه زیاده‌ڕۆیی زۆر بێ مانا و سه‌یروسه‌مه‌ره باسده‌كرێت له‌سه‌ر كاره‌با و هه‌ر شتێ كه بكه‌وێته به‌رده‌ستیان، بێ‌باك له‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ریان چه‌ند بێزار ده‌كه‌ن، بێ ترس له‌وه‌ی زیاده‌ڕۆی له هه‌ر شتێك حه‌رامه و جۆرێكه له دزیكردن و نه‌فس نزمی، كه‌ڕ و كوێرن له‌ئاست مافی خه‌ڵكی تر و ده‌م به هاوار بۆ مافی خۆیان".
تكایه‌كیش له خه‌ڵكی سنوره‌كه‌یان ده‌كات و نوسیویه‌تی "تكایه ده‌مانه‌وێت مافمان هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌خلاق و ویژدانیشمان هه‌بێت، ده‌بێت له هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی سنوره‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی چێشتێكی خۆش به‌بێ هاوڕێ و دراوسێكانمان ناخۆین، ئاوهاش زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین و به‌شی ئه‌وانی تر نه‌خۆین".