بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ كافتریایەك سزا دەدرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە ‌شوێنێكدا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریایەك لە گەڕەكی بەرانان دادەخات.
لە راپۆرتی لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە كافتریایەكی گەڕەكی بەرانان لە شاری سلێمانی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەكەوە كافتریاكە داخراوە، یەكێكی دیكەش لە سەرپێچییەكانی كافتریاكە نەبونی مۆڵەتی كاركردنە، ئەوەش جێبەجێنەكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنە.
باس لەوەشكراوە، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن نابێت دوكان و ماركێتەكان جگەرە و جگەری ئەلیكترۆنی بە مێرمنداڵ بفرۆشن، هەروەها هۆڵەكانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگەلە كێشان، باڕ و دوكانەكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولیەكان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار 18 ساڵ بكەن بۆ شوێنەكانیان بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكرا، مۆڵەت بنەمای كاركردنە بۆ هەر پیشەیەك كەلەشوێنێكدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەكی دیاریكراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت كاری تێدا بكات، كافتریاكە مۆڵەتی كاركردنی نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group