سبەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگی لەسەردەدرێت

15/01/2020

نەوا
سبەی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان دەخاتە دەنگدانەوە.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی پەرلەمانتاران كردوە بۆئەوەی سبەینێ (پێنجشەممە) لە دانیشتنی پەرلەماندا ئامادەبن، كە بەپێی كارنامەكەی، پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە دەنگی لەسەر دەدرێت.
پەرلەمانی كوردستان لەمیانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە 12 و 13ی ئەم مانگەدا، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان كرد و مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت لە دانیشتنێكدا پەرلەمانتارانی سێ فراكسیۆن گرژی و ئاڵۆزییان دروستكرد، بەڵام خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەكە هەر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group