نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عیراق له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، عێراق هه‌وڵ ده‌دات ببێت به هۆكاری ئارامی و ناوه‌ندێكی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر شێخ محمد كوڕی عه‌بدولره‌حمان-ی دووه‌م.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و جیهان و چۆنیه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه عێراق نابێته ناوه‌ندێك بۆ ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و گۆره‌پانێك بۆ جه‌نگێكی نوێ كه توانا و وزه‌ی گه‌لان له بار به‌رێت.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دووپاتی له دۆخی هه‌ستیاری ئێستا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد له پێناو گه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه كه ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه بپارێزێت.