نه‌وا
دیمیتری مێدڤیدێف سه‌رۆكی وه‌زیرانی روسیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند.
له وته‌یه‌كدا مێدڤیدێف هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا به ئاسانی بتوانێت خواستی خۆی بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی جێبه‌جێ بكات.
له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا ڤلادمیر پۆتن ئاماده‌بوو، له وته‌یه‌كیشدا رۆڵی مێدڤیدێفی له ئیداره‌دانی حكومه‌ت به‌رزنرخاند.
پێشبینی ده‌كرێت مێدڤیدێف بكرێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسیا.
به‌گوێره‌ی پێشنیازه‌كانی پۆتن بۆ گۆڕینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی كه رێگه بۆ مانه‌وه‌ی زیاتری خۆی له پۆسته‌كه‌ی خۆش ده‌كات، له داهاتوودا مانه‌وه‌ی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی بۆ دوو خول سنوردار ده‌كرێت، هاوكات ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی زیاتری پێده‌درێت و وه‌زیره‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه داده‌نرێن، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت ده‌ریان بكات.
چواره‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تی ڤلادمیر پۆتن له ساڵی 2024 دا كۆتایی پێدێت.