نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌ی تیرۆر و دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه، دوو دیپلۆماتی باڵای ئێرانی ده‌رده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا رایگه‌یاندووه، هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د حسێنی ئه‌لست سكرتێری سێهه‌م و محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌رزپه‌یمان كاربه‌ڕێكه‌ری كلتوری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له تیرانا ده‌رده‌كرێن.
رونیشیكردۆته‌وه، ئه‌و دوو دیپلۆماته ئێرانیه تۆمه‌تبارن به تیوه‌گلان له دۆسیه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌لبانیا داده‌نرێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا به تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی نایاسایی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له دیپلۆماتێكی تری ئێرانی كردبوو.
له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا پۆلیسی ئه‌لبانیا دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی تیمێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانی راگه‌یاند، كه پلانیان بۆ كردنه ئامانجی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له‌و وڵاته دانابوو.