نه‌وا
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌دات، موچه‌ی پله باڵاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی پله‌ی باڵایان پێدراوه لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه، به‌ڵام كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌درێت، كه پێشتر خوێندنه‌وه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كرا و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانیش پێشنیار و تێبینیی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانیان رێكخستووه و ئه‌مڕۆ ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه.
له پرۆژه‌یاسای چاكسازیدا مووچه‌ی پله به‌ڵاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه و له 15%وه ده‌ستپێده‌كات و ناشبێت له 50%ی مووچه‌كانی ئێستایان زیاتر بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی پله‌ی باڵایان پێدراوه، پله‌كانیان لێده‌سه‌ندرێته‌وه، به‌ڵام بڕی كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی دیاریی نه‌كراوه، كه چه‌ند فرامسیۆن و په‌رله‌مانتارێك پێشنیاریان ده‌كرد وه‌كو به‌غدا به 500 هه‌زار دینار دیاری بكرێت، یان بكرێته 400 هه‌زار دینار.
دوێنێش هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی، دارایی، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه تیایدا راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازی تاوتوێكرا و دواتر په‌سه‌ندكرا.