فەرەنسا: كەمپەكانی سوریا بۆمبێكی تەوقیتكراون

16/01/2020

نەوا
جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، بارودۆخی كەمپی ئاوارەكان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا زۆر خراپەو ئەگەری هەیە بگۆڕێن بۆ بۆمبێكی تەوقیتكراو و بەتەقێتەوە.
بەهۆی شەڕی داعشەوە لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزەكانی هەسەدە و هاوپەیمانانەوە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئاوارەبون و هەروەها ژمارەیەكی زۆر كەسوكاری چەكدارانی داعش خرانە كەمپكانەوەو هەزاران چەكداری ئەو رێكخراوەش لەو ناوچانەی سوریا خرانە گرتوخانەكانەوەو رێكخراوە مرۆییەكانیش باس لەوەدەكەن بارودۆخی ئەو كەمپانە زۆر خراپن.
سەبارەت بەو بابەتە جان ئیف لۆدریان لەبەردەم لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا وتی: بارودۆخی كەمپەكانی سوریا جێی نیگەرانییە و ئەگەری هەیە ببێتە بۆمبێكی تەوقیتكراو و بتەقێتەوە بەتایبەتی لە هەردوو كەمپی رۆژ و هول.
سەبارەت بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ داغڵنەكردنی هاوكاریە مرۆییەكان لەرێگەی دوو خاڵی سنوری لەگەڵ عیراق وتی: ئەو رێوشوێنە تواناكانمان سنوردار دەكات، فەرەنسا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی لەو ناوچەیەدا وەك هاوكاری مرۆیی لەساڵی 2019دا خەرجكردوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group