تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردو 2 هەزار و 439 نەخۆشی شێرپەنجە داخڵی نەخۆشخانەی هیوا كراون

16/01/2020

نەوا-رۆژار سیروان-سلێمانی 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی سەرجەم مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی راگەیاندو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەرجەم داتاكان خرانەڕوو. 
لەو بارەیەوە یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپرێسكۆنفرانسێكدا وتی:  ساڵی رابردوو تەنها لەنەخۆشخانەی شار 233 هەزارو 316 سەردانكردن هەبوە لەو رێژەیە 82 هەزار و 288 نەخۆش داخڵ كراون و تێیدا 9 هەزار و 478 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە هەروەها 154 هەزار و 777 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردوەو 12 هەزار و841 نەخۆش داخڵ كراون، هەروەها 18 هەزارو 816 ئافرەتی دووگیان داخڵكراون و 7 هەزارو 197 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
وتیشی: ژمارەی ئەو دایكانەی پشكنینی گرێی مەمكیان بۆ ئەنجامدراوە بریتە لە7 هەزار و 78 نەخۆش، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی شتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدراوە 11 هەزار و 987 نەخۆش بوە لەنەخۆشخانەی شار تەنها 66 چاندنی گورچیلە ئەنجامدراوە، ژمارەی سەردانیكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی هیوا 7 هەزار و 227 نەخۆش بووە لەو رێژەیەش 2 هەزار و 439 نەخۆشی شێرپەنجە داخڵكراون. 
وتەبێژی تەندروستی وتییشی: لەساڵی رابردودا 34 هەزار و 721 بتڵ خوێن بە نەخۆشەكان بەخشراوە هەروەها 51 هەزارو 180 حەبی كلۆر بەسەر شوێنەگشتیەكان دابەشكراون و 87 هەزارو 899 تۆن خواردن و خواردنەوە دەستی بەسەردا گیراوە، تێچوی پرۆژەكانی تەندروستی سلێمانی بەبڕی 700 ملیۆن دینار بووە هەروەها هەرێمی كوردستان بڕی 25 ملیار دینار دابینكرابوو بۆ كڕینی ئامێرو پێداویستیە پزیشكیەكان حكومەتی عێراقیش بڕی 59 ملیار دیناری دابینكردبوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group