نه‌وا
حكومه‌تى ژاپۆنى ئاشكرایكرد، ڤایرۆسه نوێكه‌ى چین "جۆرێكى نوێى ڤایرۆسى كورۆنایه" گه‌یشتوه‌ته ئه‌و وڵاته‌و یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون تۆمار كراوه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش هۆشدارى ده‌داته نه‌خۆشخانه‌كانى جیهان.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ژاپۆن له‌زارى به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ى له‌وڵاتى چین له‌ماوه‌ى رابردودا بڵاوبویه‌وه گه‌یشتوه‌ته ژاپۆنیش و یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون تۆمار كراوه كه پیاوێكه ته‌مه‌نى له 30یه‌كاندایه له‌نزیك تۆكیۆى پایته‌خت ده‌ژى، ئه‌و توشبوه له‌ماوه‌ى رابرودا چوه‌ته شارى "وۆهان"ى چینى كه ئه‌و ڤایرۆسه‌ى تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و له‌وێوه توشبووه.
لاى خۆشیه‌وه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى داوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانى جیهان و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ڤایرۆسه‌كه به‌جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌پێى وته‌ى زانایان ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه هاوشێوه‌ى نییه‌و به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان جۆرێكى نوێى ڤایرۆسى كورۆنایه، پێشتریش بڵاوكرایه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له گیانله‌به‌رانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه به‌پێى به‌ڵگه‌كان له‌مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤیش ده‌گوازرێته‌وه.
ڤایرۆسه نوێكه بۆ یه‌كه‌مجار له‌وڵاتى چین ده‌ركه‌وتو به‌پێى وته‌ى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى ئه‌و وڵاته 41 حاڵه‌تى توشبو كۆنترۆڵ كراوه‌و یه‌كێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه، ڤایرۆسه‌كه كار له‌ده‌زگاى هه‌ناسه‌دان ده‌كات و نیشانه‌كانى وه‌ك نیشانه‌ى سه‌رمابونه‌و هه‌ڵامه‌ت و سه‌رئێشه‌و كۆكه‌و هه‌وكردنى قورگ و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى له‌گه‌ڵه.