نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه ئیواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به موشه‌ك كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌ناوچه‌ی سه‌وز.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه دو موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه.
له‌وباره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌مو رێكارێك بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی دهگرنهبهرو ئه‌وانه‌ش ده‌رێنه دادگا كه هۆكاری ئه‌و روداوه بون وتیشی "سوربونی خۆمان له پاراستن و رێزگرتن له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌پێویستی ده‌زانین توشی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌كاتێكدایه كه پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردبوو كه له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی كاتیوشاوه كراونه‌ته باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.