لەبارەی تاپۆكردنی ئەو زەویانەی كارتیان هەیە وەزارەتی شارەوانی رونكردنەوە دەدات

25/01/2020

نەوا-كاروان مەحمود 
وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم دەڵێت: "بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیە چاوەڕوان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەكەین، وەكو وەزارەتی شارەوانی سەرجەم ئامادەكارییەكمان كردووە".
كوردۆ شابان وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە ئێستادا وەكو وەزارەتی شارەوانی چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیەو هەركات لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارەكەمان بەدەست گەیشت كاری جدی لەسەر دەكەین.
وتیشی: "وەكو وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاری پێویستمان لەوبارەیەوە كردووەو هەركات لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەمان ئاڕاستە كرا راستەوخۆی كاری لەسەر دەكەین".
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەرانبەر تاپۆكردنی زەوییەكان لە خاوەن زەوییەكان وەردەگیرێت، كوردۆ شابان وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، یاساكە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر دراوەو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، ئێمە بەپێی ئەو یاسا كاردەكەین كە لەپەرمان دەنگی لەسەر دراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group