زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ركوك ره‌تده‌كرێته‌وه‌

27/01/2020

نه‌وا-كاروان مه‌حمود 
په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگای كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ركوك زیادیكردبێت و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر ئارامی كه‌ركوك نییه‌".
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كه‌ركوك تاراده‌یه‌كی زۆر كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارامی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌باره‌ی زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ركوك دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ كه‌ بنكه‌یان له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ هه‌یه‌ جموجوڵیان بۆ بنكه‌كانی خۆیان هه‌یه‌و هیچ گۆڕانكاییه‌كی له‌ ژماره‌ی هێزه‌كان نه‌كراوه‌.
باسی له‌وه‌شكرد، هیچ گرفتێكی سیاسی له‌ پارێزگاكه‌ نییه‌ چونكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌ كه‌ركوك نه‌ماون و ته‌نها سوپای عیراق بونیان هه‌یه‌ راسته‌ فرۆكه‌ به‌ ئاسمانی شاره‌كه‌ شه‌وانه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك تاوه‌كو رووداوه‌كانی پێشترو هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گای وڵاتان له‌ ناوچه‌كه‌ نه‌كرێت، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر ئارامی كه‌ركوك نییه‌.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "چه‌كدارانی داعش له‌ داقوق و حه‌ویجه‌ بونیان هه‌یه‌و له‌ ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت جموجوڵه‌كانیان زیادیكردووه‌".   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group