نه‌وا
كیرك دۆگلاس باوكى مایكڵ دۆگلاس و یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانى سینه‌ماى ئه‌مریكى "هۆڵیوود" له ته‌مه‌نى 103 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
مایكڵ دۆگلاس به رۆژنامه‌ى "پیپڵ"ى وتوه، كیرك دۆگلاسى باوكى له ته‌مه‌نى 103 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ك بوو له‌لاى جیهان و ئه‌ستێره‌ى سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى سینه‌ما بوو.
كیرك دۆگلاس له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى بیلاروسیایه و ناوى راستى "ئیسور دانیالۆڤیچ"ه‌و به بینینى رۆڵى مه‌ترسیدار له فیلمه‌كاندا ناوبانگى ده‌ركردبوو، ماوه‌ى 60 ساڵ له كارى سینه‌مایى به‌رده‌وامبوه و زیاتر له 90 فیلمى هه‌یه.
دۆگلاس سێ جار پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتى ئوسكار، هه‌روه‌ها جارێكى دیكه‌ش بۆ ئۆسكار كاندیدكرا له پای سه‌رجه‌م كاره‌كانى، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى ئازادى سه‌رۆكایه‌تى پێبه‌خشراوه و چه‌ندین چیرۆك و یاده‌وه‌رى نوسیوه، یه‌كێك له دیارترین فیلمه‌كانیشى فیلمى "سپارتاكۆس"ه، كه ناوبانگێكى زۆرى پێ په‌یدا كرد.