شاخێكی سەهۆڵبەندانی گەورە بەرەو ئاوی زەریاكان دێت

09/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
شاخێكی سەهۆڵبەندان، كە لە ساڵی 2017 لە جەمسەری باشوور جیابۆتەوە، نزیكە لەوەی بگاتە ئاوی زەریاكان.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی فۆكس نیوز ئاماژەی بە راپۆرتێكی ژینگەیی داوە، كە باس لەو شاخە سەهۆڵبەندانە دەكات. 
بە پێی راپۆرتەكە، شاخە سەهۆڵبەندانەكە، گەورەترینە، كە تا ئێستا لە جەمسەری باشوور جیابۆبێتەوە، لەكاتی جیابوونەوەكە رووبەرەكەی دەگەیشتە نزیكەی 2 هەزار و 300 میل چوارگۆشە و تا ئێستا رێژەیەكی كەمی قەبارەكەی لەدەستداوە، لەنێو زانایانی ژینگەدا بە (ئی 68) ناسراوە، لە مانگی 7ی ساڵی 2017 لە جەمسەری باشوور جیابۆتەوە، ئێستا وردە وردە بەرەو باكوور دێت و ناوچە سەهۆڵبەندانییەكان جێدەهێڵێت بەرەو ئاوی زەریاكان.
زانایان ترسی ئەوەیان هەیە، ئەگەر ئەو شاخە سەهۆڵبەندانە زیاتر بەرەو ئاوی زەریاكان بێت، مەترسی و كاریگەری لەسەر جوڵەی كەشتیوانیی جیهانی دروستدەكات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو دەستانەی لێكۆڵینەوە لە شاخە سەهۆڵبەندانەكانی ئەو ناوچەیە دەكەن، كەشتییەكان لە بوونی و مەترسیی شاخە سەهۆڵبەندانەكانی ئەو ناوچەیە ئاگاداردەكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group