نه‌وا
له عیراق پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری "گره‌یت وۆڵ"ی چینی ده‌ستیپێكرد، كه له قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره بچوكه‌كان "پیك ئه‌پ"ه.
مه‌زهه‌ر سادق ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێل، سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، تیمه ئه‌ندازیاری و هونه‌رییه‌كانی عیراق ده‌ستیانكردووه به پێكه‌وه‌به‌ستنی پارچه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری "گره‌یت وۆڵ"ی چینی، كه له پۆلی "پیك ئه‌پ"ه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێلی عیراق وتوشێتی، كۆمپانیای "گره‌یت وۆڵ" لقێكی له عیراق كردۆته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی له عیراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێن كوالیتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی دڵنیایی و توندوتۆڵییان تێدایه و ده‌خرێنه ژێر چاودێریی كوالیتی كۆنترۆڵه‌وه.
ئاشكراشیكرد، نرخی ئۆتۆمبێلێكی پیك ئه‌پ-ی "گره‌یت وۆڵ" له عیراق به 18 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.