لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له زیانپێگه‌یاندن به موڵك و ماڵی گشتی پێكهێنرا
12/02/2020 عێراق
نه‌وا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بۆ به‌دواداچوون له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی گشتی پێكهێنراوه.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت تیمێكی كاری به سه‌رۆكایه‌تی یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆ پێكهێناوه بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ته هۆی تێكدانی ماڵی گشتی.
باسی له‌وه‌شكردووه، "رێنمایی دراوه به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كان رێگری بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی رێگا بڕین و داخستنی خوێندنگا و فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌و بریاره‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كرا".