نه‌وا-كاروان مه‌حمود
دوای گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی پارێزگای هه‌ولێر باس له گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانیش ده‌كراو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: "پۆسته‌كان له سلێمانی به‌پێی رێككه‌وتنێكی سیاسی دیاریكراوه‌و بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش پێویسته رێككه‌وتنی نوێی له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی بكرێت".
به‌رزان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به رێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌و به‌جۆرێكی كه رێككه‌وتن بكرێته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد، راسته پۆسته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگیان پێدراوه به‌ڵام به رێككه‌وتنێكی پێشتر بووه له‌نێوان هه‌ردوولا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بۆ گۆڕانكاری پۆسته‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت یاخود هیچ رێككه‌وتنێك له ئێستادا كراوه له‌وباره‌یه‌وه؟ به‌رزان محه‌مه‌د وتی: "واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری نه‌كراوه‌و تا ئێستاش هیچ شتێك له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس نه‌كراوه بۆ گۆڕانكاری پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌شی كراوه تائێستا له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی كراوه".