خۆڵ و باران بارین رو لە ناوچەكەمان دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتو بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە 29-4 ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بونی كەمێك تۆز و خۆڵ، لەكاتەكانی شەودا نمەباران لەناوچە جیاجیاكان دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان رێژەكەی زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی یەكشەممە 28-4.
باس لەوەشكراوە، كەشی رۆژی سێشەممە 30-4 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵێكی كەم لەناوچەكانی باشوری هەرێم، لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ تاوە باران و بروسكە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر، لەكاتەكانی شەودا كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت بەڵام بەهۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەكە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group